حکومەتی عێراق ٦٢٥٠ تۆن گەنم دەداتە ھەرێمی کوردستان
١٦ی نیسانی ٢٠٢٢
وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، بۆ دروستکردنی ئارد ٥٢ ھەزار تۆن گەنمی ئوستراڵی گەیشتوەتە کۆگاکانی وەزارەتی بازرگانیی و لەچەند رۆژی داھاتوودا بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەکرێت.
ئاماژە بۆ ئەوەشکردووە، پشکی ھەرێمی کوردستان ٦ ھەزار و ٢٥٠ تۆنە، کە پارێزگای ھەولێر ٢ ھەزار و ٢٥٠ تۆن، سلێمانی ٢ ھەزار و ٢٥٠ تۆن و دھۆکیش ھەزار و ٧٥٠ تۆنە، پشکی پارێزگای کەرکوکیش ٢ ھەزار و ٢٥٠ تۆن گەنمە.