حکومەتی ئێستای عێراق پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٢ ڕەوانەی پەرلەمان ناکات
١٥ی نیسانی ٢٠٢٢
ماھر حەماد بریکاری ھونەری وەزارەتی پلاندانای عێراق ئاشکرایکرد، حکومەتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەر پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٢ ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ناکات و بۆ حکومەتی داھاتوو جێدەھێڵێت.
ماھر حەماد ڕاگەیاندووە تا کاتی پێشکەشکردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٢ حکومەتی ئێستا یاسای پاڵپشتییە بە پەلەکان، کێشەی ئاسایش و خواردن و پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان چارەسەر دەکات.