لە پەلامارێکی داعش سێ کەس لە گوندێکی سنوری ڕەشاد بوونە قوربانی
کوردسات نیوز
٩ی نیسانی ٢٠٢٢
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی فیدڕاڵی بە کوردسات نیوز ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی بەربانگ تیرۆریستانی داعش ھەڵیانکووتاوەتە سەر گوندی دۆکەشمان دەکەوێتە سەر ڕێگەی تازە -ڕەشاد و تەقەیان لە چەند گەنجێکی گوندەکە کردووە و لە ئاکامدا، کەسێک کوژراوە و دوو کەسی تریش برینداربوون کە ھاوڵاتی ئاسایی گوندی دۆکەشمانن و گەنجن.
سەرچاوەکەی پۆلیسی فیدڕاڵی ئاشکرای کرد چەکدارەکانی داعش دوای ئەنجامدانی پەلامارەکە بەرەو شوێنێکی نادیار ھەڵھاتوون.