قاسم ئەعرەجی داوا لە وڵاتان دەکات ھاووڵاتییەکانیان لە کەمپی ھۆل وەربگرنەوە
کوردسات نیوز
٩ی نیسانی ٢٠٢٢
داوای لە وڵاتانیش کرد ھاوڵاتییەکانیان لە کامپەکە وەربگرنەوە و دادگایی بکەن بۆ ئەوەی تیرۆریستان سزای عادیلانەی خۆیان وەربگرن.
کوردسات نیوز
٩ی نیسانی ٢٠٢٢
داوای لە وڵاتانیش کرد ھاوڵاتییەکانیان لە کامپەکە وەربگرنەوە و دادگایی بکەن بۆ ئەوەی تیرۆریستان سزای عادیلانەی خۆیان وەربگرن.
سەرۆکایەتی شارەوانی گەرمک بڕیاری دا دەست بە قۆناغی یەکەم ی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشیناندا بکات و رۆژی دووشيممە پرۆسەکە دەستپێدەکات و 65 پارچە زەوی دانراوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی رەسمی شارەوانییەکە، پڕۆسەکە لە رۆژی دووشەممە، رێکەوتی 27ی نیسانی 2026، سەعات 8:30ـی بەیانی لە بینای شارەوانی دەست پێدەکات.
شارەوانی گەرمک ئاماژەی بەوە کردووە، کە دابەشکردنەکە لەم قۆناغەدا بەپێی سیستەمی خاڵبەندی دەبێت و ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە خاڵەکانیان لەنێوان (27 بۆ 48) خاڵدایە.
وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە؛ پڕۆسەکە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری ناحیە و نوێنەری یاسایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی بەڕێوەدەچێت بۆ دڵنیابوونەوە لە شەفافیەت.
دەقی راگەیەندراوەکە
شارەوانى گەرمک دەست بە دابەشکردنى زەوى دەکات
ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی (٢٧/٤/٢٠٢٦) کاتژمێر (٨:٣٠)ى سەرلەبەیانى لە بینای سەرۆکایەتی شارەوانی گەرمک دەست بە قۆناغى یەکەمى دابەشکردنى زەوى بەسەر ئەو فەرمانبەران و خانەنشینانەدا دەکرێت کە ناویان لە لیستەکەدا هاتووە (لیستى ناوى فەرمانبەران لە کۆمێنت دانراوە).
شارەوانى گەمک ڕایدەگەیەنێت؛ دابەشکردنەکە بەپێى خاڵبەندییە و لەم قۆناغەدا لەخاڵی (٤٨)ەوە بۆخاڵی (٢٧) زەوی وەردەگرن کە بە ئامادەبونی بەڕێوەبەری ناحیە و نوێنەری یاسایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
شارەوانى گەرمک ڕاشیدەگەیەێنێت؛ هەر فەرمانبەرو خانەنشینێک ڕەخنەی لەشێوازی خاڵبەندیەکە هەبێت دەتوانێت پێش دابەشکردنەکە سەردانی شارەوانیمان بکات بەمەستی وردبینیکردنی فەرمانی زەویەکەی لەکاتێکدا شارەوانیمان لەڕێگەی لیژنەیەکەوە وردبینی تەواوی بۆ فەرمانەکان کردوە بەشێوەیەکی زۆر شەفاف و دادپەروەرانە.
لەهەمانکاتدا لە ئاگاداریەکەى شارەوانى گەرمکدا هاتووە؛ ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی کە لە قۆناغی یەکەمدا زەوییان پێ نادرێت دڵنیایان دەکەینەوە کە لە نزیکترین کاتدا دەست دەکەینەوە بە دابەشکردنی زەوی وەکو قۆناغی دووەم و کۆتایی، ئەوەش دوای قەرەبوکردنەوەی جوتیاران کە لەئێستادا نوسراوی قەرەبوکردنەوەکەیان لەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانە، بۆیە سەرجەم ئەو فەرمانبەران و خانەنشیانە دەچنە قۆناغی دووەم و زەوی وەردەگرن و کەس بێبەش نابێت .
ڕوونکردنەوەى پێویست؛
١. ئەو فەرمانبەرانەی کە خاڵەکانیان (٢٧) خاڵە لەم لیستەدا بەشێوەی تیروپشک یەک فەرمانیان لادەبرێت لەبەرئەوەی ژمارەی زەویەکانمان (٦٥)پارچەیە نەک (٦٦)پارچە.
2. پێویستە فەرمانبەر یاخود خانەنشین (کارتی نیشتیمانی وکارتی زانیاری ) پێبێت و خۆی لەکاتی تیروپشکەکە ئامادەبێت.
3. ئەوفەرمانبەرو خانەنشینانە کەدوای پڕکردنەوەی فۆڕمی زەوی وەفاتیان کردوە پێویستە وارسەکەی (شەهادە وەفات و کارتی زانیاری وکارتی نیشتمانی) پێبێت.
4. سەرجەم ڕاگەیاندنکاران بانگهێشت دەکەین بۆ کاتی دابەشکردنەکە و پڕۆسەکە بەشێوەیەکى شەفاف بەڕێوەدەچێت.
5. نوێنەری هەر وەزارەت و دەستە و بەڕێوەبەرایەتییەک بیەوێت لەکاتی تیروپشکەکە ئامادەبێت و چاودێری پڕۆسەکە بکات بەخۆشحاڵیەوە بانگهیشتیان دەکەین.
6.ئەو فەرمانبەرو خانەنشینانە کە بە تیروپشک زەویەکەیان بۆ دەردەچێت ناتوانن کڕین و فرۆشتنی پێوە بکەن تا ئەو کاتەی تۆماردەکرێت بەناویانەوە.
تێبینی؛ ناوەکان لەو وێنانەدان کە دانراون
دۆناڵد ترامپ هەڵوەشاندنەوەی سەردانی نێردراوەکانی ئەمریکای بۆ پاکستان راگەیاند، کە بڕیار بوو تێیدا تاوتوێی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بکەن.
ترمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (فۆکس نیوز) رایگەیاند، وڵاتەکەی هەموو کارتە براوەکانی لەدەستدایە و ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێرانییەکان دەتوانن لە هەر کاتێکدا بیانەوێت پەیوەندیمان پێوە بکەن، بەڵام جەختی کردەوە کە نێردراوەکانی چیتر گەشتی 18 کاتژمێری ئەنجام نادەن بۆ ئەوەی تەنها دابنیشن و لەسەر هیچ قسە بکەن.
هەروەها روونی کردەوە کە بە نێردراوەکانی راگەیاندووە گەشت نەکەن بۆ قسەکردن لەسەر شتانێک کە سوودیان نییە، ئاماژەی بەوەش کرد کە هەڵوێستی ئێران بەرامبەر دانوستانەکان پاڵنەری سەرەکی بووە بۆ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەکە، هاوکات جەختیشی کردەوە کە ئەم هەنگاوە بە واتای دەستپێکردنەوەی جەنگ نایەت.
بە تەنیا جێی ناهێڵین، مەراسیمی گەڕاندنەوە و بەخاكسپاردنی تەرمی شاعیر د. رەفیق سابیر بۆ خاكی كوردستان، بەڕێوەدەچێت.
بڕیارە سبەینێ تەرمی د. رەفیق سابیر لە سویدەوە بگاتەوە هەرێمی كوردستان و لە هۆڵی رۆشنبیریی رانیە مەراسیمێكی رێزلێنانی بۆ ساز بكرێت، دواتر تەرمەكەی بەرەو گۆڕستانی قەڵادزێ بەڕێ دەكرێت.
رۆژی دواتر مەراسیمی پرسەكەی لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
رۆژی 28ی شوباتی ئەمساڵ، د. رەفیق سابیر، نووسەر، شاعیر و لێكۆڵەر لە تەمەنی 75 ساڵیدا لە سوید كۆچی دوایی كرد، ناوبراو بە هۆنراوە و نووسین و لێكۆڵینەوە زانستییەكانیی، خزمەتێكی گەورەی بوارەكانی ئەدەب و رۆشنبیری كوردی كردووە.