پەرلەمانی ئێران ڕێککەوتنی گواستنەوەی ئاسمانیی لەگەڵ عێراق پەسەندکرد
کوردسات نیوز
٧ی نیسانی ٢٠٢٢
ئاژانسی ھەواڵی فارس نیوز بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی شورای ئیسلامی، بە دەنگی ١٦٤ پەرلەمانتار بەندەکانی ڕێککەوتنەکەی پەسەند کردووە کە پڕۆژەکە لە لایەن پێنج پەرلەمانتار ڕەتکرایەوە و شەش پەرلەمانتاریش ئامادە نەبوون دەنگی پێ بدەن.
بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە، ئێران و عێراق دەستدەکەن بە دامەزراندن و خستنەگەڕی خزمەتگوزاری گواستنەوەی ئاسمانی ڕێکخراو لەسەر ناوەوە و دەرەوەی وڵاتەکانیان.