پارێزگاری بانکی ناوەندی لە ئەنجومەنی نوێنەرانە
١٩ی شوباتی ٢٠٢٢
لەسەر داوای حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە بەھای دۆلار، مستەفا غالب، پارێزگاری بانکی ناوەندی سەردانی ئەنجومەنی نوێنەرانی کرد و لە ئێستادا لەگەڵ جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و ژمارەیەکی زۆر لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنە جیاوازەکان لە کۆبوونەوەدایە.
ھەرچەندە عەلی عەلاوی وەزیری دارایش بانگھێشتکرا بوو، بەڵام ڕەتیکردەوە ئامادە بێت.


