کازمی: کوژرانی قوڕەیشی درێژکراوەی ھەوڵی ھێزە ئەمنییەکانی عێراقە
کوردسات نیوز
٤ی شوباتی ٢٠٢٢
کازمی لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی تویتەر بڵاویکردەوە، کوژرانی سەرکردەی داعش لە سوریا، درێژکراوەی ھەوڵە بەردەوامەکانی ھێزە چەکدارەکانی عێراقە.
لەچوارچێوەی ھەڵمەتی لە ناوبردن و دەستگیرکردنی سەدان سەرکردە و ئەندامی چالاکی داعش لە ناوخۆیی عێراق و، شیکردنەوەی زانیارییە ھەواڵگرییەکانە بۆ گەیشتن بە حەشارگەی سەری ئەو گروپە قێزەونە.