سەرۆک کۆمار ٩ی کانونی یەکەمی بۆ کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریکرد
کوردسات نیوز
٣٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
کوردسات نیوز
٣٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی روداوە سەختەکەی کەرکوکەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: هەڤاڵانمان لە کەرکوک راسپاردووە لە خزمەتی کەسوکاری قوربانییاندا بن و ئەوەی پێویستیان بێت بۆیان بکەن و هاوکاریان بن.
...دەقی پەیامەکە
رووداوەکەی ئەم ئێوارەیەی کەرکوک هەموومانی بە قووڵی نیگەران کرد، دڵمان لای کەسوکاری قوربانییان و ئازیزانمانە لە کەرکوکی خۆشەویست.
هەڤاڵانمان لە کەرکوک راسپاردووە لە خزمەتی کەسوکاری قوربانییاندا بن و ئەوەی پێویستیان بێت بۆیان بکەن و هاوکاریان بن.
پرسە و هاوخەمی خۆمانیان پێ رادەگەیەنم و هاوبەشی خەمیانین، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردووەکان بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەکمان ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی دەروازەی شار لە کەرکوک، بارهەڵگرێکی گواستنەوەی چیمەنتۆ کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی کردووە بەنێو هاووڵاتیانی مەدەنیدا و زیاتر لە 35 ئۆتۆمبێلی کردووە بەژێرەوە.
هاوکات بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کەرکوکیش لەوبارەیەوە رایگەیاند، تائێستا حەوت کەس گیانیان لەدەستداوە و 27 کەسی دیکەش بریندارن.
لەلایەکی دیکەشەوە، نەخۆشخانەی ئازادی لە کەرکوک داوای لە هاووڵاتیانی شارەکە کرد کە سەردانی نەخۆشخانەکەیان بکەن و خوێنیان پێببەخشن، بەمەبەستی دابینکردنی بڕی خوێنی پێویست بۆ بریندارەکان.
رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، ساڵی 2024، 282 ملیۆن كەس لە جیهاندا توشی مەلاریا بوون و 610 هەزار كەسیش بەهۆی نەخۆشییەكەوە گیانیان لەدەستداوە.
رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە رۆژی جیهانی مەلاریادا رایگەیاند، ساڵی 2024، 282 ملیۆن كەس لە سەرانسەری جیهان توشی مەلاریا بوون، كە كیشوەری ئەفریقا بە پلەی یەكەم دێت لە رووی توشبوانی ئەو نەخۆشیەوە.
بەپێی ئامارەكەی تەندروستی جیهانی، لە ساڵی 2024دا لە كۆی ئەو 282 ملیۆن توشبووەی مەلاریا 265 ملیۆن توشبوویان تەنها لە ئەفریقا بوون كە دەكاتە كۆی 95٪ی توشبووانی جیهان. هاوكات، لەكۆی 610 هەزار گیانلەدەستدان 579 هەزاریان لە ئەفریقا بوون و 75٪ی گیانلەدەستدانەكانیش منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ بوون.
مەلاریا نەخۆشییەكی گوازراوەیە و لەرێگەی پێوەدانی مێشولە دەگوازرێتەوە، نەخۆشییەكە نیشانەكانی هاوشێوەی پەتای توند یان كۆرۆنان و توانای چارەسەركردنی هەیە.