داعش ھێرشی کردە سەر پۆلیسی سەڵاحەدین و ٧ پۆلیس بوون بە قوربانی
کوردسات نیوز
٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو تیرۆرستانی داعش پەلاماری خاڵێکی پشکنینی پۆلیسی فریاکەوتنی ناحیەی سینیەی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین داوە و لە ئاکامدا پۆلیسێک کوژراوە و پۆلیسێکی تریش بریندار بووە.
وتیشی، ھێزێکی پۆلیسی فریاکەوتنی ناوچەکە بۆ پشتیوانی چوون بەرەو شوێنی ڕووداوەکە لەو کاتەدا تیرۆرستانی داعش موشەکێکیان ئاڕاستەی ئۆتۆمبێلەکەیان کردووە و بەھۆیەوە دوو پۆلیسی تر لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا کوژران و سیانی تریشیان بریندار بوون، دواتر تیرۆرستان بەرەو شوێنێکی نادیار ھەڵھاتوون.