سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لە پێنج قۆڵەوە ئۆپەراسیۆنێکیان لە چیای حەمرین دەستپێکرد
کوردسات نیوز
٢٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
سوپای عێراق حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆن
"یەحیا ڕەسوڵ" وتەبێژی فەرماندەیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق بڵاویکردەوە، بە مەبەستی لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش و پاککردنەوەی ناوچەکە لە کە ناو بەناو ھێرش دەکەنە سەر ھێزە ئەمنییەکان و ھاوڵاتیان، ئۆپراسیۆنێکیان لە دەوروبەری رێگای کەرکوک - بەغداد لە زنجیرە چیاکانی حەمرین دەستپێکرد.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئۆپراسیۆنەکە بە ھەماھەنگی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای دیالە و بە سەرپەرشتی لیواکانی یەکی پیادەی سوپا و فەرماندەیی پۆلیسی دیالە و فەرماندەیی تەوەری حەشدی شەعبی لە دیالە و فەوجی ھێزە تایبەتەکان و ھێزێکی سەر کاردانەوەی خێرا بە پشتگیری ھێزی ئاسمانی سوپای عێراق لە پێنج قۆڵەوە دەستپێکردووە.



