لە کۆبونەوەکەدا دادگای فیدراڵی بڕیاریداوە وادەی بڕیاردان لەسەر داواکارییەکەی چوارچێوەی ھەماھەنگی لایەنە شیعەکان بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ھەڵبژاردن بۆ ٢٢ی ئەم مانگە دوا بخرێت.


ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژی ھاوپەیمانی فەتحیش رایگەیاندوە، لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵیدا ھاوپەیمانی فەتح بەڵگەنامەی زیاتر دەخاتەڕوو سەبارەت بەو ساختەکارییەی لە ھەڵبژاردن ئەنجامدراون، تا لەو رێیەوە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکە ھەڵبوەشێندرێتەوە.