عێراق و سوریا تورکیا تۆمەتبار دەکەن
کوردسات نیوز
١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
مەھدی حەمەدانی وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لەگەڵ تەمام رەعد ھاوتا سورییەکەی، لە رێی ڤیدیۆ کۆنفرانسێکەوە، قەیرانی کەمبونەوەی ئاوی وڵاتەکانیان تاتوێکرد و باسیان لەو کاریگەرییە نەرێنییانە کرد کە ئەو گرفتە دروستیکردوە.
ھەردولا دوپاتیان کردەوە کە گۆرانکارییەکانی کەش و ھەوا و سیاسەتەکانی تورکیا بۆ کەمکردنەوەی بڕی بەردانەوەی ئاوی روبارەکانی دیجلە و فورات، ھۆکارن بۆ کەمبونەوەی ئاوی سوریا و عێراق، ھەردولاش ئامادەیی تەواویان دەربری بۆ ھاوکاری و ھەماھەنگی بە ئامانجی دۆزینەوەی چارەسەری ھاوبەش بۆ گرفتەکە .



