ئێران بۆ قەرەبووکردنەوەی جەنگی ھەشت ساڵە داوای بیرە نەوت لە عێراق دەکات
کوردسات نیوز
٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
"عەلی ڕەزا ناسڕی" ئەندامی لیژنەی وزە لە پەرلەمانی ئێران داوای لە لێپرسراوانی عێراق کردووە، خاوەنداریەتی بەشێک لە بیرە نەوتییەکان بخەنە سەر "تاران"، ئەوەش بۆ قەرەبووی ئەو زیانانەی لە جەنگی عێراق_ئێران دروستبووە.
ئەو پەرلەمانتارە ڕایگەیاندووە، پێویستە لەسەر عێراق غەرامەی جەنگ بە بڕی تریلیۆنێک و ١٠٠ ملیار دۆلار بدات، بەڵام "ئێران" داوای ئەو بڕە پارەیەی نەکردووە.
وتیشی، بەو پێیەی "کوەیت" وەک قەرەبوو پشکی لە فڕۆشتنی نەوتی عێراق ھەبووە و قەرەبوو کراوەتەوە، دەکرێت عێراق خاوەنداریەتی بەشێک لە بیرە نەوتییەکانی بۆ "ئێران" بگوازێتەوە.