لەسەر سنوری بێلاروسیا بازرگانی بە کۆچبەرە عێراقییەکانەوە دەکرێت
کوردسات نیوز
٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
ھێزەکانی پاسەوانی سنوری پۆڵندا ڕایگەیاند، لەسەر سنوری وڵاتەکەیان لەگەڵ بێلاروسیا، (١٤) قاچاغچیان دەستگیرکردووە کە بازرگانیان بە کۆچبەرانی عێراقییەوە کردووە و ھەوڵیانداوە بە نایاسایی بیانپەڕێننەوە بۆ سنورەکانی بێلاروسیا، کە مەترسی لەسەر ژیانیان دروست بووە.
سەرچاوەکە ڕایگەیاندووە، لەناو باندەکە کەسێکی ئەڵمانی ھەبووە و ئەوانی تر (سوری و ئێرانی و ڕۆمانی و جۆرجی) بوون.




