لە بەسرە نزیکەی ١٠٠ بیری نەوتی نوێ ھەڵدەکەندرێن
کوردسات نیوز
٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
بیری نەوت عێراق
کوردسات نیوز
٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
بیری نەوت عێراق
بەهۆی روخانی باڵەخانەیەک لە گەڕەکێکی کەرکوک ژمارەیەک هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا و ژمارەیەکی تریش بریندابوون.
ئاسۆ ئەحمەد پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی وەحدەی کەرکوک روخاو و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان گیانلەدەستدان و برینداربوونی لێکەوتووەتەوە.
وتیشی، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان و وتەی شایەتحاڵەکان، لە روداوەکە کەسێک گیانی لەدەستداوە و شەش کەسی تریش برینداربوون.
پەیامنێری کوردسات نیوز ئەوەشی خستەڕوو، ئەوانەی بەهۆی روداوەکە برینداربوون کرێکارن و لە باڵەخانەکەدا کاریان کردووە، ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی رزگارکردنی و گواستنەوەی بریندارەکانن .
سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، هێشتا زووە باس لە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران بکرێت و جەختی لەوەش کردەوە، دەبێت تاران گۆڕانکاریی ریشەیی ئەنجام بدات.
ئۆرسولا ڤۆن دێرلاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا لە بەرلین رایگەیاند، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێی وایە هەڵگرتنی سزاکان لەم کاتەدا هەنگاوێکی پێشوەختەیە، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو سزایانەی بەسەر تاراندا سەپێنراون، پەیوەندییان بە پرسی سەرکوتکردنی گەلی ئێران و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤەوە هەیە، هەربۆیە تا گۆڕانکاریی راستەقینە نەبینرێت، سزاکان وەک خۆیان دەمێننەوە.
ئۆرسولا ڤۆن دێرلاین تیشکی خستەسەر پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی کەنداو و رایگەیاند، ئاسایشی کەنداو و ئەوروپا پێکەوە گرێدراون، هاوکات پشتیوانی تەواوی یەکێتییەکەی بۆ ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو دەربڕی لە بەرانبەر ئەو هێرشانەی کە بە "ناڕەوا" وەسفی کردن و لەلایەن ئێرانەوە ئەنجام دەدرێن.
لە بەشێکی تری لێدوانەکانیدا، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا جەختی کردەوە، دوایین پێشهاتەکان نیشانی دەدەن بۆچی نابێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
وەزارەتی بازرگانی عیراق، ئەمڕۆ دووشەممە، بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە بەشەخۆراکی مانگانە راگەیاند و بڕیاریدا جارێکی تر کار بەو یاسایە بکاتەوە کە بەشەخۆراک لەو کەسانە دەبڕێت کە داهاتی مانگانەیان دەگاتە ملیۆنێک و پێنج سەد هەزار دینار.
ستار جابری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی لە لێدوانێکی رەسمیدا رایگەیاند کە بەشەخۆراکی مانگانە بۆ چینە کەمداهاتەکان تەرخانکراوە نەک بۆ ئەوانەی داهاتیان بەرزە.
ئاماژەی بەوەش کرد کە بەپێی بڕیارەکانی ساڵی2021، بەشەخۆراک لە 13 توێژی جیاواز دەبڕدرێت کە داهاتیان بەرزە، لەوانە: خاوەن کۆمپانیاکان، بەڵێندەران، پزیشکان، دەرمانسازان و بازرگانان، جگە لەو فەرمانبەرانەی موچەیان لە ملیۆنێک و نیو زیاترە.
جابری روونی کردەوە : حکومەت لە ساڵی 2022دا ئەم بڕەی بۆ دوو ملیۆن دینار بەرزکردبووەوە، بەڵام بەهۆی بارودۆخی دارایی ئێستا و کەمکردنەوەی خەرجییەکان، بڕیاردراوە جارێکی تر بگەڕێنەوە سەر بنەمای ملیۆنێک و نیو بۆ بڕینی بەشەخۆراکەکە.
ئەم بڕیارەش هەموو فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری و خانەنشینانیش دەگرێتەوە، بەجۆرێک کە بەشەخۆراکەکە لە فەرمانبەرەکە و خێزانەکەشی دەبڕدرێت، بەڵام کارتی زانیارییەکە هەڵناوەشێتەوە.