ڕەوتی سەدر: ھەر ڕێککەوتنێک کە ببێتە ھۆی تێکدانی ڕەوشی عێراق ڕەتدەکەیەنەوە
کوردسات نیوز
٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
ڕیاز مەسعودی پەرلەمانتاری پێشوو و سەرکردە لە ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، ھیچ ئومێدێک نیە بۆ ژماردنەوەی دەستی ھەموو دەنگەکان و ڕەوتی سەدریش ھەموو جۆرە ڕێککەوتنێکی سیاسی کە ئامانج لێی تێکەڵکردنی کارتەکان و تێکدانی ڕەوشی سیاسی عێراق ڕەتدەکاتەوە.
دوای دەرکەوتنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق، بەشێک لە لایەنە سیاسەکان بەتایبەت لە ناو شیعەکان، ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن ڕەتدەکەنەوە و دوای ژماردنەوەی دەستیی بۆ سەرجەم دەنگەکان دەکەن.




