سەدر لە بەغدادە و سەرپەرشتی دانوستانەکانی پێکھێنانی حکومەت دەکات
کوردسات نیوز
١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
ریاز مەسعودی ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران کە سەر بە رەوتی سەدرە رایگەیاندوە، رەوتەکەیان بەردەوامە لە ھەوڵەکانی بۆ دروستکردنی ھاوپەیمانی و پێکھێنانی گەورەترین کوتلە لە ئەنجومەنی نوێنەران تا بتوانن بە زوترین کات حکومەتی داھاتوو پێکبھێنن.
ھەر بۆ ئەو مەبەستەش موقتەدا سەدر گەیشتوەتە بەغداد تا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا کۆببێتەوە و خۆی سەرپەرشتی دانوستانەکانی پێکھێنانی حکومەت بکات.
راشیگەیاندوە، رەوتی سەدر پلانی روونی بۆ قۆناغی داھاتوو ھەیە.




