کۆمسیۆن تەواوی ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنی بڵاوکردەوە
کوردسات نیوز
١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
جەلیل عەدنان سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وردبینی بۆ ٣٦٨١ وێستگە کراوە و دەرکەوتووە ئەنجامەکەی ھاوشێوەی ژماردنی ئەلکترۆنی بووە و خراوەتە سەر ئەنجامی بەرایی.
راشیگەیاند، تەواوی ئەنجامی ھەڵبژاردن بەراییەو شایەنی تانە لێدانە.
سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران جەختیشی کردەوە لەسەر بێلایەنی کۆمسیۆن و رایگەیاند، بە یەک ئاست لە بەرامبەر ھەموو ھێزە سیاسییەکان وەستاون.




