ئەمشەو وادەی تانەدان لە ئەنجامە بەراییەکان کۆتایی دێت
کوردسات نیوز
١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
حاکم عومەر ئەحمەد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆن بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ئەمشەو وادەی تانەدان لە ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق کۆتایی دێت و دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایش سێ ڕۆژ دەدرێت بە کاندید و لایەنەکان تاکو تانە لە ئەنجامی کۆتایش بدەن.
سەبارەت بە ژماردنی دەنگەکانیش حاکم عومەر وتی، تا ئێستا پڕۆسەی جیاکردنەوەی و ژماردنی دەنگەکان بەردەوامە و کۆتایی نەھاتووە.



