ئیتیلافی دەوڵەتی یاسا ھاوپەیمانیەتییەکی نوێ پێکدەھێنێت
١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
عالیە نسەیف سەرکردەی ئیتیلافی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، ھاوپەیمانە نوێکە ھەر یەکە لە دەوڵەتی یاسا و ھاوپەیمانی فەتح و چەند گروپێکی تر لە خۆدەگرێت، ئەوەش دەیانباتە گۆڕەپانی دانوستانەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێ.
وتیشی، پێکھێنانی حکومەتی نوێ بە پێی دانوستانی سیاسی دەبێت ھاوشێوەی حکومەتەکانی پێشوو، بە بێ ڕێککەوتنیش ئەستەمە بتوانرێت حکومەت پێکبھێنرێت.



