عێراق داوا لە تورکیا دەکات کۆت و بەندەکانی پێدانی ڤیزا کەمبکاتەوە
١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە کۆبوونەوەیەکی نێوان وەزیرانی دەرەوەی عێراق و تورکیا کە لە بولگاردی پایتەختی سربیا بەڕێوەچووە، عێراق داوایکردووە تورکیا کۆت و بەندەکانی پێدانی ڤیزا لەسەر عێراقییەکان کەمبکاتەوە بە تایبەت دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا تورکیا کۆت و بەندەکانی زیاد کرد و کارکردنی بە لێکتێگەیشتنی نێوان ھەردوو وڵات بۆ پێدانی ڤیزا ھەڵپەسارد.
داواشکراوە تورکیا ڕێکارەکانی پێدانی ڤیزا خێراتر بکات بۆ ئەو عێراقییانەی خواستی ئەوەیان ھەیە سەردانی تورکیا بکەن.



