نەتەوە یەکگرتووەکان: ٦٠٠ روفاتی کوژراوانی زیندانی بادوش دۆزراونەتەوە
١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت، "سێ رۆژە میدیا رەسمی و نارەسمییەکانی پارتی بە پلانی سەروی خۆیان پەلاماری سلێمانی و یەکێتی دەدەن".
مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تێێدا هاتووە: سێ رۆژە میدیای رەسمی و ناڕەسمیەكانی پارتی بە ئیعاز و پلانی سەروی خۆیان و بەدڵێكی رەشی پڕ لە قین پەلاماری شاری سلێمانی و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەدەن و هەواڵی ناڕاست و چەواشەكارانە بەناوی سەرۆك و سەركردەكانی یەكێتی لەسەر روداوەكەی لالەزار و پرۆسەی چەسپاندنی یاسا بلاودەكەنەوە، ئێمە بە میدیای پارتی و ئاغاكانیان دەڵێین نەك سێ رۆژ، بەڵكو سێ هەزار شەو و رۆژی تر پەلاماری یەكێتی و سلێمانی بدەن ناتوانن شكستی خۆتان و هێزەكانتان بەرامبەر خورشید هەركی و ناڕەزاییەكانی ئەو ناوچەیە داپۆشن.
ئاماژەی بەوەشداوە: هەموو خەڵكی كوردستان ئەو راستیە دەزانن ئەم پەلامارەی ئێوە بۆ ئەوەیە شكستي خۆتان و هێزەکانتان و سوتانی هەمەر و جێهێشتنی چەک و ڕاکردنتان بەرامبەر خورشید هەرکی لە بیر خەڵک ببەنەوە بەڵام دیسانەوە دووبارەی دەکەینەوە سێ هەزار شەو و ڕۆژی تر ئەم دۆڕانەتان لەبیر هۆزی هەرکی وخەڵکی کوردستان ناچێتەوە.
بزووتنەوەی حەماس، ئەمڕۆ یەکشەممە، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، پەسەندکردنی پلانی داگیرکردنی غەززە لەلایەن بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلەوە، "سووربوونی لەسەر تێکدانی رێککەوتن" دووپاتدەکاتەوە.
حەماس لە راگەیەندراوەکەیدا دەڵێت: "پەسەندکردنی پلانی داگیرکردنی غەززە لەلایەن نەتانیاهۆوە، دوای ئەوەی ئێمە رەزامەندیمان لەسەر پێشنیازی نێوەندگیرەکان نیشاندا، سووربوونی لەسەر تێکدانی رێککەوتنەکە دەسەلمێنێت."
بزووتنەوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئێمە رەزامەندیمان لەسەر رێککەوتنێکی نیمچەیی نیشاندا و ئامادەیی خۆشمان بۆ رێککەوتنێکی گشتگیر دەربڕی، بەڵام نەتانیاهۆ هەموو چارەسەرەکان رەتدەکاتەوە."
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە "دانپێدانانی ئیسرائیلی و ئەمریکی" کراوە کە "دووپاتیدەکەنەوە نەتانیاهۆ رێگری سەرەکییە لەبەردەم رێککەوتنەکانی ئاڵوگۆڕی دیلەکان و ئاگربەستدا." حەماس وتەکانی ماسیۆ میلەر، وتەبێژی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای بە نموونە هێناوەتەوە و دەڵێت، "ئەو دانپێدانانانە دەیسەلمێنێن کە نەتانیاهۆ کاتی دەکوشت و درۆی دەکرد، بەوەی هەر جارێک لە رێککەوتن نزیک دەبووینەوە، مەرجی نوێی دادەنا."
حەماس جەختیشی کردەوە کە "رێککەوتن لەسەر ئاگربەست تاکە رێگایە بۆ گەڕاندنەوەی بارمتەکان، و نەتانیاهۆ بەرپرسیارێتیی تەواوی چارەنووسی ئەو بارمتانە هەڵدەگرێت کە لە ژیاندان."
ئەمە لە کاتێکدایە کە ئیسرائیل ئەم مانگە پلانی کۆنترۆڵکردنی شاری غەززەی پەسەند کردووە و بە "دوا قەڵای حەماس" وەسفی کردووە. لەلایەکی دیکەوە، یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ئەمڕۆ یەکشەممە، هەڕەشەی بەردەوامبوونی لەو هێرشە کرد کە نیگەرانیی نێودەوڵەتی و ناڕەزایەتیی ناوخۆیی لێکەوتووەتەوە.
ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە، داوای لە ئێرانییەکان کرد پشتگیری لەوانە بکەن کە خزمەتی وڵات دەکەن، بەتایبەتی مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆمار. هاوکات جەختیکردەوە کە گەلی ئێران بە هەموو هێزێکییەوە رووبەڕووی داواکاریی "سووکایەتیپێکراوی" ئەمریکا بۆ ملکەچبوون و گوێڕایەڵی دەبێتەوە.
خامنەیی لە وتارێکیدا لە بۆنەیەکی ئایینیدا پرسیاری ئەوەی وروژاند کە هۆکاری دوژمنایەتیی 45ساڵەی ئەمریکا بۆ ئێران چییە و وتی: "پێشتر هۆکاری راستەقینەیان دەشاردەوە و بیانوی وەک 'بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر'، 'مافی مرۆڤ'، 'پرسی ژنان' یان 'دیموکراسی'یان دەهێنایەوە، یان بە زمانێکی دیپلۆماسی دەیانوت: دەمانەوێت رەفتاری ئێران بگۆڕین."
رابەری باڵای ئێران وتیشی: "بەڵام ئەم پیاوەی ئەمڕۆ حوکمی ئەمریکا دەکات، راستییەکەی ئاشکرا کرد و بە راشکاوی وتی: دوژمنایەتیمان بۆ ئێران لەبەر ئەوەیە کە دەمانەوێت ئێران ملکەچی فەرمانەکانی ئەمریکا بێت."
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، "دوژمنانی ئێران" لەوە تێگەیشتوون کە "لە رێگەی خۆڕاگری و یەکڕیزیی گەل، بەرپرسان و هێزە چەکدارەکان و شکستە سەختەکانیان لە هێرشە سەربازییەکاندا، ناتوانن لە رێگەی جەنگەوە گەلی ئێران بەچۆکدا بهێنن"، بۆیە ئێستا هەوڵدەدەن لە رێگەی "دروستکردنی دووبەرەکی لە وڵاتدا" بە ئامانجەکانیان بگەن.
لە بەرامبەردا، خامنەیی جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە "هەموو خەڵک، بەرپرسان و نووسەران بە هەموو توانایانەوە پارێزگاری لە یەکێتیی ئێران بکەن و بەهێزتری بکەن."
لە کۆتاییدا رابەری باڵای ئێران داوای کرد، "پێویستە هەمووان پشتگیری لەوانە بکەن کە خزمەتی وڵات دەکەن، بەتایبەتی سەرۆک کۆمار، مەسعود پزیشکیان،" کە بە کەسێکی "پەرۆش و ماندوونەناس" وەسفی کرد.