بە بێ کارتی ڤاکسین ڕێگەی گەشتکردن بە ھاووڵاتییان نادرێت
کوردسات نیوز
١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
بە پێی بڕیارێکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق لە سەرەتای مانگی داھاتووەوە ھەر گەشتیارێک کارتی ڤاکسینی پێ نەببێت ڕێگەی پێنادرێت لە فڕۆکەخانەکانەوە گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسانەی حاڵەتی تایبەتیان ھەیە و ناتوانن ڤاکسین وەربگرن، دەبێت پێش گەشتەکەیان پشکنینی "پی سی ئاڕ" ئەنجام بدەن و ئەنجامی پشکینەکەیان نەرێنی بێت.




