کاروانێکی تری ئاوارە عێراقییەکان لە کەمپی ھۆڵەوە دەگەڕێنەوە
کوردسات نیوز
١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
ئاوارە عێراقی سوریا کەمپی ھۆڵ
بەپێی رێککەوتنی نێوان ھێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی عێراق، نزیکەی پێنج ھەزار خێزانی عێراقی دانیشتووی کەمپی ھۆڵ، رێگەیان پێدەدرێت بگەڕێنەوە بۆ عێراق، کە بەپێی ئامارەکان کەمپی ھۆڵ زیاتر لە ٦٢ ھەزار کەسی تێدایە، کە ٣٠ ھەزار کەسیان ھاوڵاتی عێراقین.




