سەدر: نابێت ھیچ وڵاتێک دەستوەردان لە ھەڵبژاردنی عێراق بکات
کوردسات نیوز
١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
موقتەدا سەدر پرۆسەی ھەڵبژاردن دەستوەردان
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، لە تویتێکدا رایگەیاند، ھەڵبژاردنەکان پرسێکی ناوخۆیی عێراقە و پێویستە لەسەر وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی تریش، دەستوەردانی تێدا نەکەن، دەشڵێت، ئەگەر بە ترسان و تۆقاندن کار بکەن، لە داھاتوودا بە ھەمان شێوە دەبن بەرامبەریان.
رەوتی سەدر بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە ١٠ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، چاوی لە بردنەوەی زۆرترین کورسیە، بۆ بەدەستھێنانی پۆستی سەرۆک وەزیرانی داھاتوو.




