وەزارەتی بازرگانی عێراق ١٠٠ ملیار دیناری بۆ شایستە داراییەکانی جوتیاران تەرخانکرد
٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١
"عەلا جبوری" وەزیری بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، بڕی ١٠٠ ملیار دیناریان بۆ شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢١ تەرخانکردووە، بۆ ئەو بڕە گەنمەی لە وەرزی بە بازاڕکردنی ساڵی ٢٠٢١ لێیان وەرگیراوە.
وتیشی، لە داھاتوویەکی نزیکدا بڕی پارەکە دەخرێتە سەر ئەژماری بانکی کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە، بۆ ئەوەی لە ڕێگەی ئەوانەوە بۆ جوتیاران خەرج بکرێت.



