عێراق وەڵامی ھەڕەشەکانی ئێران دەداتەوە
کوردسات نیوز
٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢١
عێراق وەڵامی ھەڕەشە ئێران
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە، بەغداد بە توندی بەکارھێنانی خاکەکەی بۆ دژایەتیکردنی دراوسێکان رەتدەکاتەوە و بەپێویستیشی دەزانێت تاران پابەند بێت بە زمانی برایەتی و ھاوکاری.
پێشتر لیوا محەمەد حسێن باقری فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاندبوو، ئۆپراسیۆنەکانیان لەناو خاکی عێراق دژی حزبەکانی رۆژھەڵات لە ناو خاکی ھەرێم فراوان دەکەین.




