مەرجەعێکی شیعەکان داوا لە کاندیدەکان دەکات تەنھا خەمی دەرچوونیان نەبێت
کوردسات نیوز
١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١
مودەریسی لە وتاری ھەفتانەیدا ڕایگەیاند، گەلی عێراق دوای ساڵانێکی زۆر لە نەھامەتی چاوەڕێیە بەھاکانی دادپەروەری و ئاسایش و ئازادی بۆ دەستبەر بکرێت، پێویستە دەسەڵاتدارانی داھاتووش ھەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ خزمەتکردنی گەل.
داواشیکرد، ھەڵبژاردن بکرێتە ھۆکارێک بۆ ئەوەی چاکەکاران دەسەڵات بگرنە دەست، لە ڕێگەی دۆزینەوەیان لە نیو کاندیدەکان و لە ڕێگەی ژیاننامە و مێژوویانەوە باشترینیان ھەڵبژێردرێن.
وتیشی، پێویستە حکومەتی داھاتوو ھەوڵی پەرەپێدانی سەرچاوە سروشتی و داراییەکانی وڵات بدات لە پێناو باشکردنی ژیانی ھاوڵاتیان و تێپەڕاندنی قەیرانەکان.




