ئەمرۆ مستەفا کازمی و ئیبراھیم رەئیسی لە تاران کۆدەبنەوە
کوردسات نیوز
١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١
کازمی رەئیسی سەردان
کۆبوونەوەی نێوان کازمی و رەئیسی یەکەم کۆبوونەوە دەبێت بڕیاریشە ھەر لە کۆبوونەوەکەدا پرسی ڤیزا بۆ زیارەتکارانی ئێران کە سەردانی شوێنە پیرۆزەکانی شیعە دەکەن لە عێراق گفتوگۆی لەبارەوە بکرێن.
ئەو سەردانە لەکاتێکدایە ئێران سێیەکی گاز و کارەبای عێراق دابیندەکات و بەغدادیش ئێستا ٦ ملیار دۆلار بەھۆی دابینکردنی وزەوە بۆ عێراق قەرزداری ئێرانە.




