تیرۆریستانی داعش لە سنوری مەخمور پەلاماری خاڵێکی پۆلیس دەدەن
کوردسات نیوز
١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١
تیرۆریستانی داعش لە سنوری مەخمور پەلاماری خاڵێکی پۆلیسیاندا.
پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، تیرۆریستانی داعش لە گوندی خەتاب لە سنوری مەخمور پەلاماری خاڵێکی پۆلیس و حەشدی شەعبییان داوە، بەو ھۆیەشەوە ئەفسەرێکی پۆلیس بە پلەی نەقیب و دوو چەکداری حەشدی شەعبی و دوو ھاووڵاتی کوژران.
وتیشی، لە ماوەی دوو ھەفتەی ڕابردوودا ٣ جارە تیرۆریستانی داعش ھێرش دەکەنە سەر ھێزەکانی عێراق لە سنوری مەخمور.




