مستەفا کازمی ھەفتەی داھاتوو سەردانی ئێران دەکات
کوردسات نیوز
٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١
ماڵپەڕی "میدڵ ئیست نیوز" لە زاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویکردەوە، بڕیارە ھەفتەی داھاتوو وەفدێکی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی سەردانی تارانی پایتەختی ئێران بکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سەردانەکەیدا مستەفا کازمی لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئێران کۆدەبێتەوە و تاوتوێی چەندین پرسی گرنگ و لەوانەش، دوایین پێشھات و گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکان دەکەن.




