٢٠ ملیۆن دۆزی تر ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە عێراق
کوردسات نیوز
٥ی ئەیلوولی ٢٠٢١
ریاز عەبدولئەمیر بەرێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرایکرد، عێراق گرێبەستی کردووە بۆ کرینی ٣٠ ملیۆن دۆزی ڤاکسینی کۆرۆنا و تا کۆتایی ئەمساڵ ٢٠ ملیۆن دۆزی ڤاکسینی بەدەست دەکات.
ھەرچەندە ئاماژەی بەجۆری ئەو ڤاکسینە نەکردووە رەوانەی عێراق دەکرێت، بەڵام دەڵێت بەرھەمھێنانی ڤاکسین لەلایەن کۆمپانیاکانەوە کاتی زۆری پێویستە.




