لە عێراق پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا بە ھاوڵاتیان نەگەیشتووەتە ئاستی پێویست
کوردسات نیوز
١ی ئەیلوولی ٢٠٢١
لقی عێراقی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە ماوەی مانگێکدا کۆرۆنا دەبێتە پەتایەکی ئاسایی.
دەشڵێت، ڤاکسینی کۆرۆنا، ڕزگارکەری ژیانە بۆ مرۆڤایەتی و ھیچ جێگرەوەیەکی نییە، ھاوکات وەرگرتنی ژەمی سێیەمی ڤاکسینەکەشی بە پێویست نەزانیوە.
باسی لەوەشکردووە، ژمارەی وەرگرانی ڤاکسین لە عێراق ھێشتا لە ئاستی پێویستدا نییە.