سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە
٢٨ی ئابی ٢٠٢١
بە پێی ڕاگەیەنراوێکی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران ڕۆژی یەکشەممە ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە.
بە پێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەش، دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای پاراستنی مافی فەرمانبەران دەدرێت و تەواوکردنی پڕۆژەیاسای یانە وەرزشییەکانیش دەخرێتە دەنگدانەوە.
لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەشدا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای ھەمواری یەکەمی یاسای مۆڵەتی مانەوەی ھاووڵاتیانی بیانی لە عێراق دەدرێت.