کازمی بە سەرۆکایەتی وەفدێکی حکومی گەیشتە کوەیت
کوردسات نیوز
٢٢ی ئابی ٢٠٢١
کازمی کوەیت
پێش بەرێککەوتنی بۆ کوەیت کازمی دوپاتیکردەوە سەردانەکەی لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی حکومەتدایە بۆ پتەوکردنی پەیوەندیەکانی لەگەڵ زۆرینەی وڵاتاندا لە نێویشیاندا کوەیت ، ھەروەھا رایگەیاند ، لە سەردانەکەدا دۆسیەکانی ئابوری و سیاسی و وزە و وەبەرھێنان و چەند دۆسیەیەکی تر تاوتوێ دەکرێن .
کازمی راشیگەیاند ، عێراق لە بەردەم ھەڵبژاردنی پێشوەختەدایە و حکومەت پابەندە بە ئەنجامدانی لە وادەی دیاریکراودا ، سەرجەم رێکارەکانیش بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی بێ گەرد لە کەشێکی گونجاودا گیراوەتەبەر .