وەزارەتی تەندروستی عێراق بڕیاری قەدەغەی ھاتوچۆ ڕەتدەکاتەوە
کوردسات نیوز
١٤ی ئابی ٢٠٢١
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، سەرەڕای ئەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ھێشتا لە ھێڵی سوور و ئاستی بەرز و مەترسیداردایە، بەڵام بڵاوکردنەوەی دەنگۆی کەرەنتینە و قەدەغەی ھاتووچۆی گشتی ھیچ بنەمایەکیان نییە.
لیژنەی تەندروستیش لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، بڕیاری قەدەغەی ھاتوچۆی گشتی لە پارێزگاکانی باشور و ناوەڕاست، بارگرانییەکی گەورەی دارایی دەخاتە ئەستۆی حکومەت.