عەلی حەمید دلێمی وەزیری پەروەردەی عێراق ئاشکرایکردوە، ساڵی نوێی خوێندن لە سەرتاسەری عێراقدا دەرگای خوێندنگەکان دەکرێنەوە و ھەموو رۆژەکانی دەوامیش خوێندکاران لە خوێندگەکان ئامادە دەبن و دووپاتیشی کردوەتەوە پابەند دەبن بە گرتنەبەری رێکارەکانی تەندروستی لە خوێندگەکان و ئاسانکاری لە پرۆسەی خوێندندا دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستە ھەماھەنگی لە نێوان وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی تەندروستییدا کراوە.