ھێزە ئەمنییەکانی عێراق ١٨ کەسیان دەستگیرکرد
٨ی ئابی ٢٠٢١
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئاماژەی بەوەش کردوە، سێ کەس لە خۆرھەڵاتی بەغداد دەستگیرکراون کە ھەوڵیان داوە وێستگەیەکی کارەبا بسوتێنن و لە ناوچەی رەسافەی بەغدادیش ١٠ تۆمەتباری تر دەستگیرکران.
٨ی ئابی ٢٠٢١
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەڤاڵان رەفعەت عەبدوڵا، جێگیری سەرۆکی یەکێتی و عیماد ئەحمەد، لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری، لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن، نەجمەدین فەقێ عەبدوڵا لێپرسراوی بۆردی هۆشیاری ئامادەبوون.
تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی لە مانگی رابردوو و لە رێكەوتی 1 بۆ 31ی تشرینی یەكەمی 2026 لە سەنتەری قوڕگ و لوت و گوێ 144 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، تەندروستیی سلێمانی ئاماری چالاکییەکانی مانگی رابردووی سەنتەری قوڕگ و لوت و گوێ سلێمانی بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی ئامارەکان لە مانگی رابردودا، 144 نەشتەرگەری لە سەنتەری قوڕگ و لووت و گوێ ئەنجامدراوە، کە 44 نەشتەرگەرییان گەورە بوون و 99 نەشتەرگەریتریان مامناوەند بوون.
هاوكات لە مانگی رابردوودا 150 نەخۆش لە سەنتەرەکە داخڵ كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، قەرزی پێش روناکی زیاتر لە 500 هەزار هاوبەشە و لە 24 مانگدا بە ذشێوەی قیست پارەکانیان لێوەردەگیرێتەوە، کە 90 هەزاریان کەمتر لە پێنج هەزاردینار قەرزدارن.
وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەکردوە، ئەو هاوبەشانەی قەرزی پێش روناکیان لایە، لە گەڵ هاتنەوەی یەکەم پسوڵە، دەبێت قیستی یەکەمی ئەو پارەیەی بدەن کە لەلایانە.
وەزارەتی کارەبای هەرێم دەڵێت؛ ئەم بڕیارە لە پاش داشکاندنە ناوازەکەی پێشوو دێت، کە تێیدا ملیۆنێک هاوبەش لە 400 ملیار دینار لێخۆشبوون سوودمەند بوون
بەپێی رێکارە نوێیەکان، پسوولەی مانگانەی هاوبەشانی قیستکراو هەردوو پسوولەی روناکی و قیست لەخۆدەگرێت و دەبێت لە ماوەی 50 رۆژدا بدرێن، هەروەها بۆ کارئاسانی هاوبەشان سنورێکی مانگانە بۆ قیستەکان دیاریکراوە لە ( 20,000 تا 100,000 دینار) بۆ ماڵان و کشتوکاڵی.
لە ئەگەر تەواو نەبونی قەرزەکە لەو ماوەیەی وەزارەتی کارەبا دایناوە، کارەبای هەرێم دەڵێت؛ ماوەی قیستەکە بۆ مانگەکانی دواتر درێژتر دەکرێتەوە
وەزارەتی کارەبای هەرێم ئەوەشی خستوەتەڕوو، زیاتر لە 90 هەزار هاوبەش تەنها پێنج هەزار دینار قەرزدارن و لەگەڵ یەکەم قیستدا قەرزیان لانامێنێت.