باڵیۆزی ئەمەریکا: کشانەوەی ھێزەشەڕکەرەکان مانای بەجێھێشتنی عێراق نییە
٣ی ئابی ٢٠٢١
(ماسیۆ تولەر)، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق لەبارەی ڕێکەوتنی ستراتیژی نێوان (بەغداد و واشنتۆن)
ڕونیکردەوە، ئەوان ڕێکەوتون لەسەر گۆڕینی ئەرکی سوپاکەیان، بەڵام ئەوە مانای جێھێشتنی عێراق نییە، دەشڵێت/ بەشێک لە سوپای ئەمریکا لە عێراق دەمێننەوە بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی ھەواڵگری و ڕاھێنان و مەشقکردن بە سوپای عێراقی.


