کازمی چاودێرکردنی جموجوڵی گروپەکانی حەشدی شەعبی چڕدەکاتەوە
کوردسات نیوز
١٨ی تەمووزی ٢٠٢١
کازمی حەشدی شەعبی
کوردسات نیوز
١٨ی تەمووزی ٢٠٢١
کازمی حەشدی شەعبی
شاری کۆبانێ کە هێمای بەرخۆدان و تێکشکاندنی داعشە، ئەمڕۆ 11هەمین ساڵیادی رزگارکردنیەتی، هاوکاتە لەگەڵ گەمارۆدانی ئەو شارە لەلایەن چەکدارەکانی سوریاوە، هاووڵاتیان لە رەوشێکی سەختی مرۆیدان و هەسەدەش رایدەگەیەنێت، بە ئامانجگرتنی کۆبانی دەرگای ئاژاوە و گەڕانەوەی تیرۆر دەکاتەوە تێپەردەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، 26-1-2026 هاوکاتە لەگەڵ رۆژی رزگارکردنی کۆبانێ و سەرکەوتن بەسەر رێکخراوی تیرۆرستی داعشدا لە رۆژئاوا، کە دواتر ئەم شکستەیان بوە هۆی لەناوبردنی دەسەڵاتیان بەتەواوەتی لە عیراق و سوریادا.
ئەمڕۆ کۆبانێ یادی سەرکەوتن لە کاتێکدا دەکاتەوە، کە شارەکە لەژێ گەمارۆیەکی تونددایە و رەوشی مرۆی تێیدا سەختە و زیاتر لە پێنج منداڵ تەنها لە سەرما و بەهۆی نەبونی سوتەمەنییەوە گیانیان لەدەستداوە.
سەرەڕای گەمارۆکان لە رێگەی هێزە چەکدارەکانی سوریاوە، شارەکە بەدەست کەمی خواردن و نەبونی دەرمان و کەمی سوتەمەنیەوە دەناڵێنێت، ئەمە جگە لەوەی ژمارەیکی زۆر ئاوارەی ناوچەکانی دیکە رویان لەو شارە کردوە.
لای خۆشیەوە هسەدە راگەیەندراوکی بەبۆنەی 11 هەمین ساڵیادی رزگارکردنی کۆبانێ بڵاوکردوەتەوە وتییدا هاتووە؛ بەئامانجکردنی کۆبانی ئەمڕۆ هێرشێکی راستەوخۆیە بۆ سەر رەمزی سەرکەوتن بەسەر داعشدا و هەوڵێکە بۆ تۆڵەسەندنەوە لە شارێک کە پڕۆژەکەی پووچەڵکردەوە.
ئاماژەیان بەوەشکردوە، بێدەنگی سەبارەت بەوەی، بەرانبەر کۆبانێ دەکرێت پێچەوانەی ئەو قوربانیدانانەیە کە بۆ تێکشکاندنی تیرۆر دراون و هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تێکدەدات.
بەپێی راگەیەنراوێک کە کۆمپانیای دانەغاز بڵاویکردوەتەوە، كۆمپانیای دانەغاز و كرێسێنت پترۆلیۆم، كە هەردووكیان بنكەكەیان لە ئیماراتە، زنجیرەیەك رێككەوتنی درێژخایەنیان ئیمزاكردووە بۆ فرۆشتنی بلۆکی غازی چەمچەماڵ و بەكارهێنانەوەی لە پیشەسازییە گەورەكانی هەرێمدا، ئەوەش هەلی كاری زیاتر دەرەخسێنێت.
بەگوێرەی رێککەوتنەکان رۆژانە 142 ملیۆن پێ سێجا غاز بە چەند كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ و پۆڵا بۆ ماوەی 10 ساڵ دەفرۆشرێت، ئەوەش لە كاتێكەوە دەستپێدەكات، كە بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەكانەی چەمچەماڵ دەستپێدەكات، كە بڕیارە لە نیوەی دووەمی ساڵی 2027وە دەستپێبكات.
وەک لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە، رێككەوتنە لەگەڵ كارگەكانی چیمەنتۆی ماس، بازیان، دێڵتا، گاسین، لە سلێمانی و كۆمپانیای ڤان ستیل لە پارێزگای هەولێر ئیمزاكراوە.
مەزڵوم عەبدی رایگەیاند تا نەگەنە چارەسەرێكی سیاسی بەردەوام دەبن لە بەرخۆدان و پارێزگاری لە ناوچەکانیان دەکەن و ناوچە کوردییەکان هێڵی سورن، جەختیشیکردوە کشانەوەیان لە رەقە، تەبقە و دێرەزۆر بۆ رێگریکردن بوو لە خوێنڕشتن و زیاتر هەڵنەکشانی رەوشەکە.
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی روناهی، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە رایگەیاند، سەرکەوتنی هەوڵەکانی ئاشتی پەیوەسەتە بە جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان لەلایەن دیمەشقەوە و جەختیشیکردوەوە رێککەوتنی ئاگربەست بە نێوەدنگیری ئەمریکا بووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردوە، هەموو لایەنەکان چارەسەری سیاسییان دەوێت نەک سەربازی و دەرئەنجامی ئەرێنی هەیە و دیالۆگ و دانوستان لەگەڵ حکومەتی سوریا تا ئێستا بە چاودێری نێودەوڵەتی بەردەوامە و بە گوێرەی رێککەوتنەکە سوپای سوریا نایەتە ناوچە کوردییەکان.
عەبی جەختیشیکردوە، هەموو لایەنەکان لەگەڵیاندان و ئەمریکا بە هەموو دامەزراوە سیاسی و سەربازییەکانییەوە، لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، لەم دانوستانانەدا بەشدارن و هەوڵی نێودەوڵەتی هەیە بۆ هێوركردنەوەی رەوشەکە و سەرکەوتنی پەیوەستە بە جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان لەلایەن دیمەشقەوە.