چەند ماددەیەکی خۆراک بۆ بەشەخۆراکی ھاووڵاتیان زیادکرا
کوردسات نیوز
١٠ی تەمووزی ٢٠٢١
وەزارەتی بارزگانیی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو ماددە خۆراکیانەی پێشنیارکرابوو بۆ بەشەخۆراکی ھاووڵاتیان زیاد بکرێن، بە کوالیەتییەکی بەرز دابینکراون و لەگەڵ بەشەخۆراکی مانگانەدا دابەش دەکرێن.
ماددە خۆراکییەکانیش پێکھاتوون لە "دۆشاوی تەماتە و فاسۆلیا و نۆک و پاقلە و ڕۆن"



