٢٥٠ ھەزار دینار دەدرێت بە کارمەندانی کۆمسیۆن کە دانەمەزراون
کوردسات نیوز
٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق
کوردسات نیوز
٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبونەوە و ئۆنسەیەک لە کانزا زەردەکە پێنج هەزار دۆلاری تێپەڕاند، هاوکات یەک مسقاڵ زێری عەیارە 21 بە ملیۆنێک و 74 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەمە، لە بازاڕەکانی جیهاندا، یەک ئۆنسە زێڕ بە پێنج هەزار و 75 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و رۆژ لە دوای رۆژ بەهای کانزا زەردەکە لە بەرزبونەوەدایە.
ئەمە لە کاتێکدایە، نرخی زێڕ بەراورد بە چەند مانگی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و شارەزایانی ئابورییش، پێشبینیی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەکەی دەکەن لەمساڵدا.
لە بازاڕەکانی هەرێمیش بەم شێوەیە مامەڵە زێرەوە دەکرێت؛
زێڕی عەیار 18 به 921 هەزار دینارە
زێڕی عەیار 21 به ملیۆنێک و 74 هەزار دینارە
زێڕی عەیار 22 به ملیۆنێک و 126 هەزار دینارە
زێڕی عەیار 24 به ملیۆنێک و 228 هەزار دینارە
مارکۆ روبیۆ و محەمەد شیاع سودانی، پەیوەندییەکی تەلەفونیان ئەنجامدا و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لە گرنگیی پاراستنی سەربەخۆیی بڕیاری سیاسیی عیراق کردەوە هۆشداریی دا هەر لایەنێک بیەوێت عیراق تێوەگلێنێت لە ململانی ناوچەییەکان کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندی نێوان بەغداد و واشنتۆن دەبێت.
مارک رۆبیۆ رایگەیاند، لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عیراق، بەرژەودنییەکانی هەردوو وڵات تاوتوێکراوە و جەختیکردوەتەوە لەوەی سەرکەوتنی حکومەتی عیراق بەندە بەوەی نەجێتە ناو بەرژەوەوەندییە ناوچەییەکان چونکە ئەوە دەبێتە رێگر لەبەردەم پەرەپێدانی هاوکارییە ئابووریی و سیاسییەکان بۆ هەردوو وڵات.
لە بەشێکی دیکەی پەیوەندیەی تەلەفونیەکەدا، باسیان لە چارەنوسی زیندانیانی داعش کردوە و روبیۆ ستایشی رۆڵی عیراقی کرد بۆ بەدەمەوەهاتنی ئەوکارە و وەرگرتنی ئەندامانی داعش لە زیندانەکانیاندا.
ئەمە لە کاتێکدایە، عیراق رەزامەندی دەربڕیوە بۆ وەرگرتنەوەی نزیکەی حەوت هەزار چەکدار و سەرکردەی باڵای داعش، کە لە زیندانەکانی سوریادا بوون و پیستر لەژێر دەسەڵاتی هەسەدەدا زیندانی بوون.
هەسەدە رایگەیاند، سەرەڕای ئاگربەست، بەڵام گروپە چەکدارەکانی سەر بە سوریا بەردەوامن لە پێشێلکردنی و جارێکیتر هێرشیان کردوەتەوە سەر باشوری رۆژهەڵاتی کۆبانێ و توانیویانە هێرشەکەیان تێکبشکێنن.
لە راگەیەندراوێکدا کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویان کردوەتەوە، هەسەدە رایدەگەیەنێت، گروپە چەکدارەکانی سوریا بەردەوامن لە پێشێلکردنی ئاگربەست و شەڕێکی توند لە نیوان هێزەکانیان و گروپە چەکدارەکانی سوریا رویداوە لە باشوری رۆژهەڵاتی کۆبانێ و توانیویانە هێرشێکی زەمینی ئەو گروپانە تێک بشکێنن.
لە راگەیەندراوەکەدا، ئاماژەیان بەوەشکردوە، چەکدارەکانی سوریا بەردەوامن لە تۆپبارانکردنی گوندەکانی کۆبانێ و بە پاڵپشتی فرۆکەی سیخوڕی تورکیا، هاووڵاتییانی مەدەنی دەکەنە ئامانج.