سندوقی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران لە عێراق دادەنرێت
کوردسات نیوز
١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١
باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغداد، داوای لە ھاوڵاتیانی لە عێراق کرد، کە تەمەنیان لە ١٨ ساڵ زیاترە بەشداری پڕۆسەی دەنگدانی سەرۆکایەتی وڵاتەکەیان بکەن و دەرگای ناوەندەکانی دەنگدانیش کە لە نێو باڵیۆزخانەکانی ئێراندا دەبێت، لە سەعات ٨ی بەیانی تاکو ٦ی ئێوارە کراوە دەبێت.



