کۆمسیۆن ١٣٥ کاندیدی بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەخت دوورخستەوە
٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١
لە بارەی ھۆکاری دوورخستنەوەشیان کۆمسیۆن ئاماژەی بەوە کردووە، ١٣٥ کاندیدەکە کەسانی سەربازیی و ئەمنیی بوون و بە پێی مادەی نۆی یاسای ھەڵبژاردنەکان مافی خۆکاندیدکردنیان نییە، بۆیە بڕیاری دوورخستنەوەیان دراوە.
لە ٣٠ی مانگی ڕابردووشدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاسای ھەڵبژاردنەکان، بڕیاری دوورخستنەوەی ٢٠ کاندیدی دەرکرد.


