ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی فراوان دژی داعش لە خۆرھەڵاتی دیالە دەستیپێکرد
کوردسات نیوز
٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١
ئۆپراسیۆنی سەربازیی
کوردسات نیوز
٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١
ئۆپراسیۆنی سەربازیی
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت؛ ئەمریکا بەهۆی ئەنجامی دوایین هەڵبژاردنەکان هەنگاوێکی گەورە بەرەو دواوە گەڕاوەتەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا لەتروس سۆشیال نوسیوویەتی، بازاڕی پشکەکان، لە سەردەمی ئەودا وەک موشەک بەرەو سەرەوە دەچوو، لە یەک رۆژدا زیانی بە بەهای سێ تریلیۆن دۆلاری بەخۆوە بینی.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا بەهۆی ئەنجامی دوایین هەڵبژاردنەکان هەنگاوێکی گەورە لە مێژوودا بەرەو دواوە گەڕاوەتەوە.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا ترەمپ بڵێن دەداتە بە لایەنگرانی و ئاماژەی بەوەکرد،"هیچ ترستان نەبێت، زۆر لە جاران گەورەتر و بەهێزتر دەگەڕێینەوە".
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هۆشدارییەکی نوێ ئاڕاستەی تاران دەکات و رایدەگەیەنێت، ئەرکەکانی وڵاتەکەی بەرانبەر بە ئێران هێشتا کۆتاییان نەهاتووە.
یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، تاران هەوڵەکانی دەستپێکردووەتەوە بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی، لە کاتێکدا ئێران بەردەوام سەرجەم ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران سەرقاڵی هەوڵی "مەترسیداری دیکەیە" کە مەترسیی راستەقینە لەسەر ئاسایشی ئیسرائیل دروست دەکات، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە جۆری ئەو هەوڵانە یان هەنگاوەکانی داهاتووی وڵاتەکەی بکات.
کاتز راشیگەیاند، ئەرکەکانی وڵاتەکەی بەرانبەر بە ئێران کۆتایی نەهاتووە و بە توندی رووبەڕووی هەر مەترسییەک دەبنەوە، کە هەڕەشە بێت بۆسەر ئیسرائیل.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەڤاڵان رەفعەت عەبدوڵا، جێگیری سەرۆکی یەکێتی و عیماد ئەحمەد، لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری، لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن، نەجمەدین فەقێ عەبدوڵا لێپرسراوی بۆردی هۆشیاری ئامادەبوون.