دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد خرانە خوارەوە
کوردسات نیوز
٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١
فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکەی "عەین ئەسەد
ئەو ھێرشە لە کاتێکدایە کە "واین ماروتو" وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیش رایگەیاندبوو، شەوی رابردوو ناوەندی "بەغداد" بۆ پشتگیری دیبلۆماسی کراوەتە ئامانجی ھێرشێکی مووشەکی، بەڵام ھیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتۆتەوە و لێکۆڵینەوە لە ھێرشەکە دەکەن.
"واین ماروتو" وتیشی، ھەر ھێرشێکی دژی حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان و ھاوپەیمانان پێشێلکردنی یاسا و سەروەری عێراقە.



