بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ئاماری نوێی پرۆسەی خوێندنی لە سنووری پارێزگاکە ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەدا کە ئەمساڵ ٤١٠ هەزار و 383 قوتابی و خوێندکار روویان لە هۆڵەکانی خوێندن کردووە.

بەپێی لێدوانی نەژاد عبداللە، بەڕێوەبەری گشتی، ئەم ژمارەیە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن لە باخچەی منداڵان، بنەڕەتی، ئامادەیی (گشتی و پیشەیی)، جگه لە پەیمانگاکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی دەگرێتەوە.

ناوبراو جەختیشی کردەوە کە سەرجەم ئامادەکارییە لۆجیستی و پەروەردەیییەکان کراون بۆ ئەوەی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ بە شێوەیەکی ئاسایی و سەرکەوتووانە لە تەواوی  خوێندنگاکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەبچێت.