قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا لە حاجیاوا دەستپێدەکات
لاوەند سالار حەمەد
٢ی ئابی ٢٠٢٦
سەرۆکایەتی شارەوانیی حاجیاوا رایگەیاند، پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و بڕیارە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە قۆناغی یەکەمی پرۆسەکە بەڕێوەبچێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی شارەوانیی حاجیاوا، رۆژی چوارشەممە، 5ی ئابی 2026)، سەعات 9:00ی بەیانی لە هۆڵی (ڕۆیانا) لە سنوری حاجیاوا، پرۆسەی دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکات. پرۆسەکە وەکو قۆناغی یەکەم و لە رێگەی تیروپشکەوە بۆ ئەو فەرمانبەرانە ئەنجام دەدرێت کە پێشتر ناوەکانیان لە لیستێکدا بڵاوکراوەتەوە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا، شارەوانیی حاجیاوا داوا لەو فەرمانبەرانە دەکات کە ناویان لە لیستەکەدا گەڕاوەتەوە، ئەگەر هەر سەرنج و تێبینییەکیان لەسەر ناوەکانیان هەیە، پێویستە لە رۆژانی پێش بەڕێوەچوونی تیروپشکەکەدا سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی بکەن بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لە راستی و دروستی ناوەکانیان.


