بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەبارەت بە رێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیداهاتووە: پیرۆزبایی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین بەبۆنەی ئەم رێککەوتنە مێژووییەوە. هیوادارین ببێتە مایەی ئاشتییەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا.

 

دەقی پەیامەکە 

 

پیرۆزبایی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین بەبۆنەی ئەم رێککەوتنە مێژووییەوە. هیوادارین ببێتە مایەی ئاشتییەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا.

ئەم رێککەوتنە هەنگاوێکی ئەرێنییە بەرەو کەمکردنەوەی گرژییەکان و برەودان بە سەقامگیری لە ناوچەکەماندا. هەر لە سەرەتاوە، ئێمە وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پشتیوانیمان لە هەموو ئەو هەوڵانە کردووە کە دەبنە هۆی ئاشتی و دیالۆگ و هەماهەنگی و لە داهاتووشدا بەردەوام دەبین لەسەر ئەم هەڵوێستەمان.

خودا کۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بپارێزێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان