سەرۆكی هەرێمی سۆماڵیلاند سەردانی ئیسرائیل دەكات و باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە قودس دەكاتەوە
ئاکام
١٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٦
سەرۆكی سۆماڵیلاند سەردانی ئیسرائیل دەكات بۆ بەشداریكردن لە رێوڕەسمی كردنەوەی باڵیۆزخانەی هەرێمەكەی لە قودس.
رۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی بڵاویكردەوە، عەبدوڕەحمان عەبدوڵا عەرۆ سەرۆكی هەرێمی جوداخوازی سۆماڵیلاند رۆژی یەكشەممەی داهاتوو سەردانی ئیسرائیل دەكات بە مەبەستی بەشداریكردن لە كردنەوەی باڵیۆزخانەی هەرێمەكەی لە قودس.
ئەوەش یەكەمین سەردانی رەسمی سەرۆكی سۆماڵیلاندە لە دوای ئەوەی ئیسرائیل ساڵی رابردوودا دانینا بەو هەرێمە وەك وڵاتێكی رەسمی و سەربەخۆ.
لە سەردانەكەیدا سەرۆكی سۆماڵیلاند بە نیازە لەگەڵ سەرۆكی ئیسرائیل و چەند لێپرسراوێكی تری باڵای ئەو وڵاتە كۆببێتەوە بە مەبەستی زیاتر بەهێزكردنی پەیوەندییەكانیان.



